ئامێدی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامێدی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دهۆک. کە کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێک.

173606.jpg

ئامێدی شارۆچكەیەكی دێرین و كۆنە و لەسەر چیاییەكی بەرز دروستكراوە، كە شێوەكەی بازنەییە و لە شێوەی قەڵا دایە .

چەند شوێنێكی شوێنەواری لەسەر قەڵای ئامێدی هەیە وەك: دەرگای كۆنی ئامێدی و منارەی گەورە و قوبە و دەروازەی زەردەشتی و چەند شوێنی تر ، شوێنەواری مەدرەسەی قوبەهان و هاوینگەی سۆلاڤ دەكەونە دامێنی بەشی باكووری رۆژئاوای ئامێدی .

مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ 300 ساڵ پ. ز. ئامێدی 90 کیلۆمەتر لە دھۆک و ١٠ کیلۆمەتر دوورە لە باکووری کوردستان،1185 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە.

درێژی شارەکە1 کیلۆمەترە و پانیشی 500 مەترە.

دانیشتووانەکەی 6000 کەسن لە 1200 ماڵدا کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە قەزاکەدا ھەیە.

شارۆچکەی ئامێدی یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان ، ناوەندەکەی شاری ئامێدییە.

ژمارەی دانیشتوانی ئەم قەزایە بەپێی مەزەندەی ساڵی 2018ی دەستەی ئاماری هەرێمدا127,081کەس بووە .

ساڵـی بە شارۆچکە بوونی دەگەڕێتەوە بـۆ سـاڵـی 18/11/1864.

شارەدێیەکانی شارۆچکەی ئامێدی پێکھاتووە:

  • سەنتەر (ئامێدی)
  • شیلادزێ
  • دێرەلووک
  • کانی ماســێ
  • چــەمـانکـێ
  • سـەرسنگ
  • بامەڕنێ

لەباکـوورەوە هـاوسـنوورە لەگەل بـاکـووری کـوردسـتان ، لەڕۆژئاواوە هاوسـنووره لەگەل شارۆچکەی زاخـۆ ، لە باشـوورەوە هـاوسـنوورە لەگەل شارۆچکەی شـێخـان ، لەباشـووری ڕۆژهەڵاتەوە هـاوسـنوورە لەگەڵ شارۆچکەی ئاکرێ ، لەباشـووری ڕۆژئاواوە هـاوسـنوورە لەگەل شاری دهۆک .

کۆی درێژی سـنووری شارۆچکەی ئامیدی بریتیه لە(335کم) ، کە بەم شێوەیە درێژبوەتەوە لەگەل یەکە کارگێڕیەکانی دەورووبەری ،باکووری کوردستان (99,28کم) ، شارۆچکەی زاخۆ (55,93کم) ، شارۆچکەی دهۆک(35کم) ، شارۆچکەی شێخان (40,24کم) ، شارۆچکەی ئاکرێ (44,40کم) ، پارێزگای هەولێر(60,15کم).

سـەرجەم ڕووبەری قەزای ئامێدی بریتیە لە 2723,7 کم2 .

یەکەم قایمەقامی ئەم قەزایە (خەندان پاشـا) بـووە .[١]

  1. سەرچاوە: nnhco.wordpress