مستەفا دادار

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مستەفا حسێن لاسوور دادار لە رێکەوتی 01-11-1960 لە گەڕەکی تەپەی قازی لە شاری مەهاباد لە دایکبووە

Ks-0000.jpg

مستەفا دادار و مستۆ دادار گۆرانیبێژێکی کوردە کە زیاتر لە بواری ھونەری بەرگرییەوە کار دەکات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.

مستۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تەپەی قازی لە دایکبووە، دواتر ماڵیان چووەتە باغی سیسە؛ حسێن لاسووری باوکی پیاوێکی ئازا و نەترسی لە سوێندخۆرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە.

کاتێک باوکی شەھید دەبێت زۆر منداڵ بووە.

دیبلۆمی ئابووری-کۆمەڵایەتی وەرگرتووە. بە ھەژاری و چەرمەسەری گەورە بووە و بەھۆی ئەوەی کە لەژێر چاودێری و فشاردا بووە تاوەکوو سروود و گۆرانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵێت، ناچار کوردستانی جێھێشتووە.

ھەرچەند هێمن موکریانی نەیدەویست بڕوات و پێی خۆش بوو لە سروەدا، کە ئەوکات تازە دامەزرابوو، ھاوکاریی بکات.

دادار ھەر لە منداڵییەوە بە گۆرانی گۆش کراوە. لە قوتابخانە بۆ خۆشیی و دڵی خۆی سۆیبە باڵابەرزی وتووە؛ بەڵام دەستپێکی کارەھ ونەرییەکانی بە گۆرانی و سروودی سیاسی بووە.

ساڵی 1978 بۆ یەکەم جار لە خانەی جەوانانی مەھاباد لەگەڵ ھونەرمەندانی وەکوو جەمال موفتی گۆرانیی پێشکەش کردووە.

یەکێک لە سەرەتاترین بەرھەمەکانی لەوێ، «ھەستە پێش کەوە ئەی لاوی کوردی» بووە. بەرھەم و گۆرانییەکانی مستۆ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالییە کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاریی کورد و پشت نەگرتن، کۆ نەکراونەتەوە و پەرتەوازەن.

ئەو ھونەرمەندانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر مستەفا دادار ھەبووە بریتین لە: ڕەفیق چالاک، قادر دیلان، هۆمەر دزەیی، سێوە، عەلی مەردان، تایەر تۆفیق، محەممەد ماملێ، شەماڵ سائیب. دوابەدوای ئەوانیش لە سەردەمی کارکردن و کرێکاریدا حەسەن زیرەک.


بابەتە پەیوەستکراوەکان