شێرزاد حەسەن

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Clipboard01254.jpg

شوێنی لە دایک بوون: هه‌ولێر گەرەکی خانەقا.

ساڵی لە دایک بوون: دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، هەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایک بوون، یەکیکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو جوولەکە لە هەولێر رۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون، هەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت 1951 بێت یان 1952.

لەشاری رواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە هەولێر لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە.

پلەی زانستی: بەکالۆریس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی/ زانکۆی بەغداد ساڵی 1974-1975.

لە ئابی 1977 لە ئامادەیی پیشەسازی کارەبا و ئەلکترۆنی سلێمانی دامەزراوە، پاشان لە کۆتایی ساڵی 1978 گواسترایەوە بۆ ئامادەیی بازرگانی سلێمانی تێکەڵ.

1. لە ساڵی 1994 ە وە تا حوزەیرانی 1997 لە رێکخراوی نا دەوڵەتی سەر بە بەریتانیا کە ناوی MGA بوو کاری کرد لە بەشی پەروەردە و راگەیاندن بۆ ماوەی 2 ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری ئاوات وهێڤی بوو کە رێکخراوەکە دەریدەکرت بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار کردنەوە بوو لە بەرامبەر ترس و هەڕەشەکانی (مین- لوغم).

2. لە هاوینی 1997 بە بانگهێشتێکی ئەدەبی چووە وڵاتی فنلەنداو لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا لە کۆنفرانسێکی جیهانید لە بەردەم ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا موحازەرەیەکی ئەدەبی پێشکەش کرد لەسەر (زمان و کەسێتی نووسەر).

بۆ دە مانگ وەک پەنابەر لە شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی پەنابەرییەکەی بەتاڵ کردەوە و لە بەهاری 1998 گەڕایەوە کوردستان.

داوەتە ئەدەبییەکە لە لایەن (یانەی قەڵەمی جیهانی) ییەوە (Pen Clup) بە رێوە چوو..

3. لە حوزەیرانی 1998 ە وە لە رێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئەمریکا لە ساڵی 2003.

کاری سەرەکی پەیوەندی بە هاوکاری نێوان رێکخراوەکە لە گەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە هەبوو، ئەندامی کارای پرۆگرامەکان بوو.

4. لە هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاری کرد.

5. لە مانگی ئەیلوولی 2007 تا هەنووکە تەکلیف کراوە بە راپەڕاندنی کاروباری راگەیاندن و بە و بە دوادا چوونی کێشەو گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی..

6. وەک چاپکردنی کتێب، خاوەنی چوار کۆمەڵە چیرۆک بە ناوی (تەنیایی، گوڵی رەش، گەڕەکی داهۆڵەکان، پیرە پەپوولەکانی ئێواران) و دوو رۆمان و سێ نۆڤلێت (پێدەشتی کارمامزە کوأراوەکان، تەمی سەر خسند، حەسار و سەگەکانی باوکم، خەونی جاڵجاڵۆکەکان، ژنێکی منگن) و پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لەبواری شیعر، چیرۆک، رۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، هونەر، راگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت هەیە کە لە ئینگلیزیەوە کراوون بە کوردی.

7. بەشداری ڤیستیڤاڵی هاوینەی ئەدەبی (ئەدنبرە - Bookcase) بوو لە هاوینی 2007 لە سکۆتلەندا.

8. سەرباری ئەوەی کەلە بیست ساڵی رابردوودا لە بواری بەرگری کردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە لە کۆڕو کۆبوونەوەی زۆر بەشدار بووە لە تەک نووسین لەو بوارانەدا.

سەرباری بەشداریکردن لە کۆرس و سیمیناری پەروەردەیی لە عەممان، بەریتانیا و چین.

بەرھەمەکان

شیعر

دیوانی «دارشەقەکانی نیشتمان و دوا ورتەورتی من»، کۆی شیعرەکانی شێرزاد حەسەن لە ١٩٧٩ەوە ھەتا ٢٠١١، چاپی یەکەم: سلێمانی: چاپخانەی ڕەنج، ٢٠١٢.

وەرگێڕان

پتر لە بیست کتێبی وەرگێڕان لە بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و سیاسەت ھەیە کە لە ئینگلیزییەوە کراوون بە کوردی.

شانۆنامەی «کاثلین نی ھولیان، یان پیرەژنە ھەژارەکە»، نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس.

«ڕمان»، نووسینی سۆل بێلۆ

«پەڕ بە سەر»، نووسینی ناثلین ھوثور

«جەنگاوەری ڕۆشنایی»، نووسینی پاولۆ کۆئیلیۆ

«مەرگە ساتی شا لیر»، نووسینی شکسپیر

«چۆن دەبیت بە باشترین ھاورێی خۆت»، نووسینی میلدرید نیمان و بێرنارد بێرکۆس

«تۆ بەسەر خۆتدا زاڵیت»، نووسینی وێندی گرانت

«مارا سات»، شانۆگەری، نووسینی پیتەر ڤایس

«قەلە ڕەش و زەنگەکان»، گوڵبژێرێک لە شیعری بیانی

«گەنجە ئازاکەی سەر جۆلانەکە»، ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی بیانی شانۆنامەی «فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت»

ڕۆمان

کۆمەڵە چیرۆک

چیرۆک

  • گوناحی سپی
  • میم
  • من و قالە و سەگەکەی باڤلۆڤ
  • ڕەنگاڵە
  • زەلکاو
  • گەمەی گۆڕینەوەی قەڕەوێڵەکان
  • کوودەتای کەروێشکەکان
  • ماڵێک لە ئاو
  • مارلین
  • تابلۆیەکی ناتەواو

بابەتە پەیوەستکراوەکان