جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «زانا مەحمود هەژار»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٦٤: ھێڵی ٦٤:
* دیار هەڵەبجەیی
* دیار هەڵەبجەیی
* کاروان مەحموود
* کاروان مەحموود
* '''[[حەمەرەئووف کەرکووکی]]'''
* '''[[حەمە ڕەئووف کەرکووکی]]'''
* مەحموود وەهاب
* مەحموود وەهاب
* شنیار نەجیب.
* شنیار نەجیب.

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤

ژەنیار و ئاوازدانەر

396966 .jpg

لە رێکەوتی 17-11-1966 لە گەرەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە نێوان ساڵەکانی 1976 بۆ 1977 لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە سەر دەستی مامۆستا (عوسمان محەمەد ئەمین) بەشداری یەکەم خولی فێربوونی مۆسیقای کردووە.

مامۆستا محەمەد ئەمین دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای منداڵان بوو لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1977 تا 1990.

پەشداری لە زووربەی ڤیستڤالەکانی رۆژی مۆزیکی جیهانی و نیشتمانی کردووە.

بەشداری لە تۆمارکردنی دوو کاسێتی بەرهەمی مۆزیکی گۆرانی بۆ تیپی منداڵانی نەورۆز بە ژەنیین و ئاوازدانان کردووە.

ئەکەم بەرهەمی هونەری هونەرمەند زانا مەحموود هەژار دانانی پارچە مۆزێکیک بووە بەناوی (شنۆ) بۆ تیپی مۆزیکی منداڵانی نەورۆز.

لە تیپی مۆزیکی نەورۆز کاری بۆ ئەم هونەرمەندانە کردووە.

لە ساڵی 1984 وە بەشداری لە تۆمارکردنی چەندین بەرهەمی هونەری کردووە بۆ ئیزگەی تەلەفیزیۆنی کەرکووک کردووە.

لە ساڵی 1983 تا کاتی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ئەندامی ڕێکخستنەکانی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بەنهێنی و ناوی رێکخراوەیی (هێمن) بووە.

لە ساڵی 1989 ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە، هەروەها بەشداری سەرجەم چالاکێکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە.

لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشداری ڤیستڤاڵەکانی شارەکانی: سنە و وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک و هۆڵندا سوید کردووە.

لە ساڵی 1995 تا ساڵی 2000 فەرمانبەر بووە لە بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی و بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی دوو کاسێت و بەشداری لە چالاکێکانی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی کردووە.

لە بواری فیرخوازی و فیرکردنی مۆزیک لە سەرەتای ساڵەکانی 1990وە تا ئەمساتەوەختە خۆبەخشانە وانەی بە منداڵان وتۆتەوە کە ئێستا هەندێکیان هونەرمەندن.

لە ساڵی 2000وە سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و سەرپەرشتی زوربەی ڤیستڤاڵەکانی باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتێکانی کردووە.

ئەندامی تیپی هونەری میللی سلێمانی بووە مۆزیکی بۆ 12 تابلۆی سەما داناوە.

بەشداری لە چەندین ڤیستڤاڵی هونەری ناوەوە دەروەی وڵات کردووە.

بەشداریوو سەرپەرشتی نزیکە 100 بەرنامەی هونەری کردووە بۆ تیڤی (کوردسات) بۆ بەرنامەکانی (ئاوێنە و میلۆدی و سۆز).

مۆزیکی بۆ دوو فیلم و درامای تەلەفیزۆنی داناوە.

لەگەڵ تیپی مۆسیقای ڕانیە لە نێوان ساڵەکانی 2013 تا 2015 بەشداری لە دوو کۆنسێرتی هونەری کردووە لە وڵاتی ئەمریکا بۆ هەردوو هونەرمەند ( سوارە محەمەد و عەدنان کەریم).

سێ پارچە مۆزیکی داناوە بە ناوەکانی ( شنۆ، کازیوە، شێنێ).

ئاواز و ئامادەکردنی بۆ ئەم گۆرانێبێژانە کردووە.



تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردکۆلێکت لە لایەن مانو بەرزنجی سەبارەت بەکار و چالاکێکانی بەرێز ( زانا مەحموود هەژار).





10531.jpg