زانا مەحمود هەژار

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ژەنیار و ئاوازدانەر

396966 .jpg

لە رێکەوتی 17-11-1966 لە گەرەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە نێوان ساڵەکانی 1976 بۆ 1977 لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە سەر دەستی مامۆستا (عوسمان محەمەد ئەمین) بەشداری یەکەم خولی فێربوونی مۆسیقای کردووە.

مامۆستا محەمەد ئەمین دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز بوو لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1977 تا 1990.

لە ساڵی 1977 تا ساڵی 1990 پەشداری لە زووربەی ڤیستڤاڵەکانی پەرەوەردەکانی ئێراق و رۆژی مۆزیکی جیهانی و نیشتمانی لە شاری سلێمانیدا کردووە.

بەشداری لە تۆمارکردنی دوو کاسێتی بەرهەمی مۆزیکی گۆرانی بۆ تیپی منداڵانی نەورۆز بە ژەنیین و ئاوازدانان کردووە.

10531.jpg

یەکەم بەرهەمی هونەری هونەرمەند زانا مەحموود هەژار، دانانی پارچە مۆزێکیک بووە بەناوی (شنۆ) بۆ تیپی مۆزیکی منداڵانی نەورۆز.

لە تیپی مۆزیکی نەورۆز کاری بۆ ئەم هونەرمەندانە کردووە.

لە ساڵی 1984 تا ساڵی 1989 وە بەشداری لە تۆمارکردنی وێنەیی چەندین بەرهەمی هونەری تیپی مۆسیقای نەورۆز و تیپی مۆسیقای سلێمانی تەلەفیزیۆنی کەرکووک کردووە.

لە ساڵی 1983 تا کاتی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ئەندامی ڕێکخستنەکانی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بەنهێنی و ناوی رێکخراوەیی (سەرکەوت) بووە.

لە ساڵی 1989وە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانییە بێ دابڕان ، هەروەها بەشداری سەرجەم چالاکێکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە.

لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشداری ڤیستڤاڵەکانی شارەکانی: سنە و وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک و هۆڵندا سوید کردووە.

لە ساڵی 1995 تا ساڵی 2000 فەرمانبەر بووە لە بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی و بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی دوو کاسێت و بەشداری لە چالاکێکانی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی کردووە.

لە بواری فێرخوازی و فێرکردنی مۆزیک لە سەرەتای ساڵەکانی 1990وە تا ئەمساتەوەختە خۆبەخشانە وانەی بە منداڵان وتۆتەوە کە ئێستا هەندێکیان هونەرمەندن.

لە ساڵی 2000وە سەرپەرشتیاری هونەرییە، لە چالاکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و سەرپەرشتی زوربەی ڤیستڤاڵەکانی باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتێکانی کردووە.

ئەندامی تیپی هونەری میللی سلێمانی بووە مۆزیکی بۆ 12 تابلۆی سەما داناوە، هەروەها بەشداری لە چەندین ڤیستڤاڵی هونەری ناوەوە دەروەی وڵات کردووە.

442571236.jpg

بەشدارییو سەرپەرشتی نزیکە 100 بەرنامەی هونەری کردووە بۆ تیڤی (کوردسات) بۆ بەرنامەکانی (ئاوێنە و میلۆدی و سۆز).

مۆزیکی بۆ دوو فیلم و درامای تەلەفیزیۆنی داناوە.

لەگەڵ تیپی مۆسیقای رانیە لە نێوان ساڵەکانی 2013 تا 2015 بەشداری لە دوو کۆنسێرتی هونەری کردووە لە وڵاتی ئەمریکا بۆ هەردوو هونەرمەند ( سوارە محەمەد و عەدنان کەریم).

سێ پارچە مۆزیکی داناوە بە ناوەکانی ( شنۆ، کازیوە، شێنێ).

ئاواز و ئامادەکردنی بۆ ئەم گۆرانێبێژانە کردووە.

بابەتە پەیوەستکراوەکان


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردکۆلێکت لە لایەن مانو بەرزنجی سەبارەت بەکار و چالاکێکانی بەرێز ( زانا مەحموود هەژار).

444761556.jpg
441990104.jpg
444763984.jpg