جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «دەستپێک»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |

ھێڵی ٢٠: | ھێڵی ٢٠: | ||

نوێترین بابهت

نوێترین بابهت

{{Special:Newestpages/-/ | {{Special:Newestpages/-/9}} | ||

وەک پێداچوونەوەی ٢٠:١٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١
نووسەر و لێکۆڵەر مژدە عەلی حسێن لە ڕۆژی 30-03-1993 لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 2000وە لە ناوچەکانی شارەزوور لە گوندی قەرەگۆل درێژەی بەخوێندن داواو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەو گوندە تەواو کردوە.
دواتر بۆ تەواوکردنی دوا قۆناغی خوێندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی. بەشی مێژوو وەرگیراوە کە خولیاو حەزیکی زۆری خۆی بۆ ئەو بەشە وایکردوە بەسەرکەوتوی بیبڕێت.
هەڵبەت مژدە عەلی لە خێزانیکی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەدا ژیاوە، باوکی یەکێکە لە پێشمەگە دێرینەکانی کوردستان بە دریژای تەمەنی ماندوو نەناسانە بۆ خەباتی نەتەوە ستەمدیدەکەی لە بەرامبەر رژیمی بەعسی رووخاو خەباتی کردوە. دایکیشی شانبەشانی باوکی. لە چیاکانی کوردستان وەک پیشمەرگە جەنگاوە.
جگەلەوەش باوکی دووجا بەسەختی بریندار دەبێت، هەروەها دایکیشی لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکە جەنگێکانی ڕژێمی بەعس بریندار دەبێت.
هەر لە ڕوانگەی خەبات و ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی ماڵباتی مژدە عەلی زیاتر هانی ئەداد کە مێژوو وەک بواریکی گرنگ و سەرەکی ببینێت هەر لەو رێگەیەشەوە لە ئیش و ئازارو خەباتی نەتەوەکەی تێبگات و بینووسێتەوە.
هەمیشە لەسۆنگەی هەستکردنی بە ئێش و ئازاری نەتەوە ستەم دیدەکەی و مێژووی دزراوی، بە ئەرکی زانیوە لەو پێناوەدا و لەسەر مێژوو ناسنامەی نەتەوەی کورد کار بکات.کە بەدەستی زۆریک لە نوسەر و گەریدەو کوردناسەکان مێژووی کوردیان بەشێوازیکی ئالۆزو زۆرجاریش دژ و ناڕاست نوسیوەتەوە. بەتایبەت نووسەرە تورک عەرەبەکان و فارس کە چۆن لەسەر کوردیان نووسیوە مێژووی هەزارساڵەی کوردیان شێواندووە.
نووسینی: نەبەز گۆران
كە ئێوە دەبینین، شانازی بوون بە كوردبوونمانەوە، دەگاتە لوتكەی كێوەكان
ئێمەی باشووری، مەبەستم كوردە ڕاستەقینەكانە، ئەوانەی دەزانن كوردبوون چییە، دەزانن مێژوو چییە، دەزانن كولتوور و شوناس و زمان و خاك چییە، مەبەستم لە نۆكەرەكانی باشوور نییە، تكایە ئەو نۆكەرانەی لە باشووردا سەریانهەڵداوە و كاسەی خۆیان تێكەڵ بە كاسەی دوژمن كردووە، لەسەر ئێمە حیسابیان مەكەن، چونكە ئێمەش وەك ئێوە، بە نۆكەر تەماشایان دەكەین.
دەمەوێت بڵێم: لەم چركەساتە مێژووییەدا ئێوە نوێنەرایەتی ڕۆحە جوامێرەكەی كورد دەكەن. بەرگری لە خاك و لە بوون و لە شوناسەكەمان دەكەن، هەموو كوردێكی بە ئەمەك لەم باشوورەدا، هێندەی هەردوو چاوانی ئێوەی خۆشدەوێت. بە چەندین جۆر لەگەڵتانین، ئەوانەتان ئاگایان لێیە باش تێدەگەن چیدەڵێم.
لەسەردەمی كۆبانێدا. بەرگرییەكانی ئێوە مانایەكی تری بە كوردبوون بەخشی، چونكە كەسایەتیتان دەناسین، پێمانوایە لەم قۆناغەشدا، مانایەكی دیكە بۆ كوردبوون دروست دەكەن، كە جێگای شانازی هەموومان بێت.
هەڤاڵان…
شەوڕۆژ چاومان لە ئێوەیە، سەركەوتنی ئێوە ئەو چارەنووسە بۆ كورد دەستنیشان دەكات، كە منداڵەكانمان بتوانن لە داهاتوودا بە كوردی گۆرانی بڵێن. من دەزانم لە فیكری ڕابەرەكەی ئێوەدا خاك چ مانایەكی هەیە. خاك لای ئێوە تەنها سەبەتەی خۆراك و شوێنی نیشتەجێ بوون نییە، خاك لای ئێوە دایكە، مرۆڤی شكۆمەند دایكی جێناهێڵێ، ئێوە هەمیشە واتانكردووە، هەر بستێك خاكی كوردستانان بە دەستەوە بووبێت، یان بووە بە گۆڕتان، یان جێتان نەهێشتووە. هەر ئەم باوەڕە پتەو و ئازایەتییە سەنگینەتانە وایكردووە، جێگەی ئومێدی گەلی كوردبن. ئێوە باش دەزانن گەلی بێ خاك گەل نییە، بۆیە ئاوا سەربەرزانە شەڕ بۆ ئەو خاكە دەكەن و هەموو كوردێك بە شازانییەوە باستان دەكات.
شەڕڤانە جوانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان
بەپێی پێناسەکەم 27-07-1963 لە شاری مەهاباد لە دایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لەو شارە تەواو کردووە. بوومە کارمەند لە شەریکەی فرەباڵی ئاژەڵداری و سەنعەتیی مەهاباد...
وەک زۆربەی ڕێبوارانی وێژەی کوردی بە شێعر کەوتوومە نێو دنیای ئەدەبیاتەوە. دواتر چوومە سەر ڕێچکەی نووسین و ڕێبازی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان. بە دەیان وتارم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نێوخۆ و دەرەوە بڵاو بوونەوە. بوومە یەکەمین و دوامین سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد.
ئەوەندەی توانیومە بەشداری کاری کۆمەڵایەتی بووم و سەرم پێوە ئێشاندووە.
لە حەوتئاوانی دنیای وێژەی کوردی و فارسی یەکدوویەکم بڕیون و لێیان پەڕیومەوە. ناشزانم بەپێی زەمان چی دیشم لە دەست دێ و داهاتوو چۆن دەبێ؟ بەڵام ئەوەندەی دەزانم کە زۆربەی ئادەمیزادەکان ئەوەندە بە نیشتمانی خۆیان قەرزدار هەن کە بێخەیاڵ و ئاسوودە لێی دانەنیشن و بکەونە دانەوەی قەرزەکانیان. نیشتمان بێ تێکۆشان سەربەست و ئاوەدان نابێ و وڵاتی زمان و ئەدەبیاتیش هەروایە و خەم لێ خواردن و پێچارانی چارەنووسسازی پێویستە و لای بەندە بڕاوەتەوە.[١]
بەرهەمەکانی سەڵاحەدین ئاشتی بریتین لە:
- بێدەنگیی دەریا، ژان بروولێر، (بە هاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو عەلی حەسەنیانی)، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١.
- کوێری، ژۆزێ ساراماگۆ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧، چاپی سێهەم: هەولێر، ناوەندی ئاوێر، ۲۰۱۶.
- ↑ سەرچاوە: هاژە