مژدە عەلی
نووسەر و لێکۆڵەر مژدە عەلی حسێن لە ڕۆژی 30-03-1993 لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 2000وە لە ناوچەکانی شارەزوور لە گوندی قەرەگۆل درێژەی بەخوێندن داواو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەو گوندە تەواو کردوە.
دواتر بۆ تەواوکردنی دوا قۆناغی خوێندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی. بەشی مێژوو وەرگیراوە کە خولیاو حەزیکی زۆری خۆی بۆ ئەو بەشە وایکردوە بەسەرکەوتوی بیبڕێت.
هەڵبەت مژدە عەلی لە خێزانیکی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەدا ژیاوە، باوکی یەکێکە لە پێشمەگە دێرینەکانی کوردستان بە دریژای تەمەنی ماندوو نەناسانە بۆ خەباتی نەتەوە ستەمدیدەکەی لە بەرامبەر ڕژێمی بەعسی ڕووخاو خەباتی کردوە. دایکیشی شانبەشانی باوکی. لە چیاکانی کوردستان وەک پێشمەرگە جەنگاوە.
جگەلەەوەش باوکی دووجا بەسەختی بریندار دەبێت، هەروەها دایکیشی لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکە جەنگێکانی ڕژێمی بەعس بریندار دەبێت.
هەر لە ڕوانگەی خەبات و ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی ماڵباتی مژدە عەلی زیاتر هانی ئەداد کە مێژوو وەک بواریکی گرنگ و سەرەکی ببینێت هەر لەو رێگەیەشەوە لە ئیش و ئازارو خەباتی نەتەوەکەی تێبگات و بینووسێتەوە.
هەمیشە لەسۆنگەی هەستکردنی بە ئێش و ئازاری نەتەوە ستەم دیدەکەی و مێژووی دزراوی، بە ئەرکی زانیوە لەو پێناوەدا و لەسەر مێژوو ناسنامەی نەتەوەی کورد کار بکات.کە بەدەستی زۆریک لە نوسەر و گەریدەو کوردناسەکان مێژووی کوردیان بەشێوازیکی ئالۆزو زۆرجاریش دژ و ناڕاست نوسیوەتەوە. بەتایبەت نووسەرە تورک عەرەبەکان و فارس کە چۆن لەسەر کوردیان نووسیوە مێژووی هەزارساڵەی کوردیان شێواندووە.
ئەو لێڵییە مێژووەییەی کە بەمەبەست لەلایەن داگیرکەرانی نەتەوەکەیەوە نووسراوە.! وا لە ناوبراو دەکات خوێندنەوەو گرنگیدان بە مێژوو و ژیاری شارستانێت و ناسنامەی ڕەسەنایەتی ژنانی کورد، بەئەرک ببینێت. لەو بوارەشدا کەمتەرخەمی نەکردووە. لە نووسینەکانیشدا بە ڕوونی دەرک بەوە دەکرێت. زیندووهێشتنەوەی ئەو مێژووە وەک خۆی بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوێزێتەوەو ببینرێت.
مژدە عەلی خاوەنی چەند وتار و توێژینەوەو چەند نامیلکەیەکە، جیا لە بوونی زیاتر لە 80 وتار لە بوارەکانی (وێژە، مێژوو، ژیاری ، فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ، پرسەکانی ژنان و دۆخی هەنوکە).
شارەزایی زمانەکان:
زمانی کوردی بە هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی (باکوو)، هەروەها عەرەبی و فارسی.
چەند نموونەیەک لە توێژینەوەکانی.
- نامەی بەکالیۆرۆسی بە ناونیشانی (کۆنفدراسیۆنی ماد، شانشینانی ماد)ە.
- توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (هەندیک لە کەڵە دلاوەرانی کورد)
- پرسی ئازادی وەک نامیلکە
- نامیلکەیەکی 5 بەشی. کە بەش بەش لە گۆڤارەکاندا بڵاوکراوەتەوە لەسەر(فۆبیای مرۆڤە نەخەمڵیوەکان بۆسەر تەواوی کۆمەڵگە).
- نامیلکەیەک کەلەچەند بەشیک پێکهاتوە ئەویش بەهەمان شێوە لە (گۆڤاری تروسکە ژن) بڵاکراوەتەوە بە بەش بەش بەناونیشانی(ژنبوون، یەکەمین پرۆتۆمۆنی دیموکراسی)
- تویژینەوەیەکی بوار شوێنەواری و گرنگی گلینەسازی .... بوارە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی کەرەستەی نوسینەوەی مێژووی دێرینی زاگرۆس.
- لە ئیستاشدا سەرقاڵی نوسینی توێژینەوەیەکە بە ناونیشانی:( مێژووی شارەزوور و پەروەردە و خوێندن لەو سنورە لە نێوان ساڵانی2008 تا 2024)
جگە لەم نووسینانە چەندین وتار و کورتەباسی مێژووی و فیکری لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
بابەتە پەیوەستکراوەکان.
- ڕۆڵی کوردناسە ڕۆژئاواییەکان لە ناساندنی کوردستاندا (بەشی 01)
- کەرکوک لە نێوان بەرداشی داگیرکەران و زوڵمی ناوخۆدا
- وهبیرهێنانهوهیهكی كورت له مێژووی خهباتی ژنان له نێوان دوێنێ و ئهمڕۆدا
- دهسهڵاتێكی فاشل له حوكمڕانی، ئیفلاسێكی گهوره له سیستهمی پهروهرده
- داستانی گلگامێش ئەزموونێکی مەزنی ژیانکردن
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی سەبارەت بە ژیان و کارنامەی بەرێز (مژدە عەلی).