دەستپێک
نووسینی: ڕێڤان جاف
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی نەبەز گۆران
نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە.
نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ.
نووسینی: پەری عومەر خەیلانی
شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.
زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد
بڵێسە عەبدولجەبار فەرمان لە رێکەوتی 25-06-1975 لە بەغدا لە دایکبووە.
ژیانێکی سەخت و پڕ کێشمەکێش و هەوراز نشێوو باوکی ناوبراو یەکێک بووە لە سەرکردە و فەرماندە مەیدانیە ناودارەکانی شۆرشی نوێ، زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی هەبووە.
لە ساڵی 1986 لە شاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.
قوناغی ناوەندی لە سلێمانی دەست پێکردوە دوای ئەوەی لە ئەنفالەکاندا بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران دەبن خوێندنی ناوەندی لە شاری ورمێ تەواو کردووە.
پاشان ساڵی 1991 وڵاتی ئێرانی بەرەو ئەڵمانیا جێهێشتووە لەشاری شتوتگارد (Stuttgart) بەردەوامی بە ژیان داوە هەر لە هەمان شار خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1994 لە کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە زانکۆی هۆهنهایم، (Hohenheim-University)لە شتوتگارت وەرگیراوە.
ئەم زانکۆیە لە ساڵی 1818 دامەزراوە بە کۆنترین زانکۆی شاری شتوتگارتی ئەڵمانی هەژمار دەکرێت.
ساڵی 2001 بڕوانامەی ماستەری لە ئابووریی کشتوکاڵ بەدەست هێناوە، پاشان لە بەشی ئاماری کشتوکاڵ لە شتوتگارت کاری کردوە.
دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە ساڵی 2004 وەک ڕاوێژکاری سەروکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری کشتوکاڵی دەستبەکار بووە.
لە ساڵی 2005 دا کراوەتە بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی کشتوکاڵ.
فەرەنجی یان کوڵەباڵ ،پۆشاکی دێرن و لەمێژینەی پیاوان بوە لە هەورامان ، بەهۆی پێوستی بۆ خۆپاراستن لەسەرما و سۆڵەی زستان، هەورامیەکان توانیویانە گەلێک پێداوستی ژیان بەدەستی خۆیان دروست بکەن،لەوانە فەرەنجی .
چۆن فەرەنجی، کەونک، کەپەنک، کۆڵە باڵ دروست دەکرێت:
دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە فەرەنجی بومی کوردستانە و لەهەورامان دروست کراوە و دەکرێ،واتە پۆشاکی تایبەتی هەورامانە /کوردستانە، وەستای دروست کردنی ئەم پۆشاکە لەهەورامانی تەخت،گوندەکانی کەیمنە،هانەگەرمڵە،نۆدشە، جەندین گوندی تری هەورامان بووە ، بەلام بەهۆی پەیدابونی قوماش ئیستا هەم لەبەرکردنی فەرەنجی هەم وەستای دروست کردنی کەم بۆتەوە.
سەرەتا مووی بەرخ واتە (بەرگن ) نەک خوری مەڕ، لە بەرخە شەش مانگەکان کۆدەکرێتەوە،واتە بەرخ لەبەهاراندا و لەمانگی پێنج کەش و هەوا گەرمی کرد بۆیەکەم جار برینگە دەکرێت واتە مووکەی دەپاچینەوە، پاشان جوان دەشۆرێتەوە ،ئینجا دەبرێتە لای هەلاج تاکو شی بکاتەوە هەمووی یەک دەس ساف و جوان و خاوێن، دواتر دەبرێتە لای وەستای تایبەتی دروستکردنی فەرەنجی ، ئەم وەستایە کۆمەلێک پێداوستی تر لە بەرگن دروست دەکات وەک ( لباد، کەڕەک،کڵاو..هتد ).
بەرگن لەخوری باریکتر و ناسکتر و سوکترە و باشتر دەلکێت بەیەکەوە بۆیە دەتوانین فەرەنجی و لباد و کەڕەکی لێ دروست بکەین، هەندێ ژنی بەسەلیقە موەکەیان بە باریکی ڕستوە و کراوە بە رانک وچۆغە. بەرگنی ئامادە کراو دەبرێتە لای وەستای فەرەنجی ،ئەویش بەشێوەیەکی یەکسان بلاوی دەکاتەوە ،لەسە چیخێک و ئاوپرژێنی دەکات تاکو کەمێ تەڕ ببێ ، پاشان چیخەکە لول دەکات و دەیکاتەوە (ساوی ئەدات ) جوان ساوی بەرگنەکە دەکات و وردە وردە یەک دەگرێت و وەک پارچە قوماشێکی ئەستوری لێ دێت، چەندین جار ئەم کردارە دوبارە دەکاتەوە، چوار چیوەی دیاری کراوی بۆ دائەنێ واتە درێژی و پانی دیاری دەکات، بە زەردێنەی هێڵکە ئاوپرژێن دەکرێت و جەندین جاری تر ساو ئەدرێ تاکو جوان یەک بگرێتو پتەوو بێت، دواتر دەی نوشێنێتەوە و هەمدیسان ساوی ئەدەن تاکو وەک دوو پارچە قوماشی دوو قەدی لێ دێت، کە لەهەر سێ لاوە داخراوە، لەگەڵ ئەمەدا حساب بۆ هەردو گوێچکەی فەرنجیەکە کراوە، دوای ئەوە لە ناوچێخکە دەری دەهێنن و هەمدیسان ساوی ئەدەن تاکو ساف و پتەو ببێت، پاشان وەستاکە شووێنی قۆڵ و مل و یەخەکەی بە جوانی دەبڕێت ، و گوێچکەکانی بەشێوازی تایبەت دەنوشێنێتەوە، ( دەتوانین بڵێین ساو ،،وەک ئوتوکردنی ئیستا وایە ).
جەنەڕاڵی پایز و یادێکی، حەفتاو حەوت
نووسینی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
پایزی 1975 حسین محهمهد ئهحمهد ، له ئامادهیی سلێمانی ، محەمەد عومەر عوسمان (ژەنەڕاڵی پاییز)ی پێناساندم ،بووین به هاوڕێی رۆژنامهو گۆڤارو کتێب ، سهرقاڵی خوێندنهوه بووین ،ناو بهناو شیعرمان دهنوسی و بۆ یهکتریمان دهخوێندهوه.
ماڵی محهمهد له خانوهکانی کارگهی جگهره بوو ، ماڵی ئێمهش لای شێخ مستەفا بوو، لە گەرەکی بەرانان ، لە نزیک گردی رەعایەو گردی ئەندازیاران ، هەردووکمان هاتوو چۆی ماڵی یهکتریمان دهکرد .
( قژی زەرد بوو بە گەڵای پایز )
محەمەد گهنجێکی هێمن و بێ دهنگ و مهنگ بوو ، له جیاوازییه چینایهتیهکان دهدواین ، عاشقی هۆنراوهکانی ( ئادگار ئاڵانپۆ و بۆدلێر و پۆشکین وجەمال شارباژێری) بوو ، خاوهن دهروونێکی پهپوله ئاسای ناسک و جوان و بهههڵوێست بوو.
توخنی دنیای سیاسهت نهده کهوت ، ناو بهناو هۆنراوهی بۆ جوانی سیحری رۆمانسیهتی ئهو کچه قژ زهردهی ئالودهی بوو دەنووسی و بەدەنگی خۆی بۆی دەخوێندمەوە.
ئەو کچەی لێ ی دابڕو ون بوو ، قژە زەردەکەی لای ئەو ببوو، بە هێمای گەڵای زەردی پایز .
محهمهد بێ سنوور چووبوه خهڵوهتی شیعرهوه ، شیعری کرد به هه موو زهمهنهکانی تهمهنی ، لاپەرەی هەموو یادهوهرییهکانی .
له عيشقی بە ئاکام نەگەیوو و رۆمانسیەتی شیعردا ، به جۆرێک چووبووە دنیای شیعرەوە، هەموو ساتەکانی ژیانی نامۆیی وغوربهتی قژ زەرد بوو .
بهدوای عهشقی رۆحی ،ئەو کچە قژ زەردەدا عەوداڵ بوو ، تێك شکانی عيشق و دابڕان و نامۆیی ، محەمەدی کرد بهو شاعیرهی , دهنگ و ڕهنگی قژزەردی ، لەگەڵای زەردی پایز دا ببینێتەوە. قژ زەرد و گەڵای زەردی پایز ،محەمەدیان کرد به جهنهڕاڵی پایز.
درێژەی بابەتشەوکەت کوڕی حاجی موشیری محەمەدی حاجی مەحمودی یاروەیسییە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عەشیرەتی جاف.
ساڵی 1947 لە گوندی تەپی سەفا-ی شارەزووری سەربە شارۆچکەی هەڵەبجە هاتۆتە دنیاوە.
سەرەتا لەحوجرەو لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەردەمە خوێندنی قورئانی دەستپێکرد وە.
پاشان لە ساڵی 1956 دا چۆتە قوتابخانەو خوێندنی سەرەتایی لە خورماڵو شارەدێی سیروان تەواوکردووە.
پاش تەواکردنی قۆناغی ناوەندی لەهەڵەبجەو خانەقین، بۆ درێژەدان بەخوێندن چۆتە ئامادەیی (وەتەن) لەسلێمانی هەر ئەو کاتەش لەناو یەکێتیی قوتابییانی کوردستاندا کاریکردووە. لەبەر ئاڵۆزیی بارودۆخی کوردستان کۆتایی ساڵی 1968 وازی لەخوێندن هێناوەو پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، پاشان کراوەتە لێپرسراوی کارگێڕیی لە بەتالیۆنی هەڵەبجە. لەناوەڕاستی ساڵی 1969دا کراوە بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێباز.
پاش ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری ساڵی 1970 و بڵاوەکردنی هێزەکانی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەندی کردۆتەوە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
لە ساڵی 1973 دا بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پارتی هاوکاری شۆڕشی کردو لەهەمان کاتیشدا لەناو ڕێکخستنەکانی (کاژیک) دا کاری دەکرد.
دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری نێوانی ئێراق و ئێران لە ساڵی 1975دا و دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، لەگەڵ هەندێک لەرێکخستنەکانی (کۆمەڵە) بڕیاریاندا دەستبکەنەوە بە شەڕی پارتیزانی، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک نەیانتوانی بەردەوامبن، بۆیە بەناچاری ڕادەست بەرژێمی بەعس بوونەوە.
گۆڤارێک بوو لە فینڵاند لەلایەن رەهبەر جەلالەوە دەردەچوو.
لە ساڵی 1986 لە ڕووسیا یەکەم ژمارەی دەرکرد، پاشان خولێکی نوێیی لە فینڵاند دەستپێکردەوە و ژمارە 1ی لە 25-03-1993دا دەرچوو، بە کۆچی دوایی رەهبەر جەلال، گۆڤارەکەش وەستا.
درێژەی بابەتلەژێر ناوی (لێکۆڵینەوەو بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی ١٩٢٥-١٩٦٩) دا بەرھەمێکی پەخشانی ھێناوەتەوە ناوەوە کە لەساڵی ١٩٧٨دا دەستی چاپی گەیشتۆتێ. ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەو پەخشانە:
چووزەرەی چیرۆکی کوردی
ھەموو دیاردەیەکی سروشت سەرەتایەکی تایبەتی ھەیە کە بەندە بە چەند یاسایەکی گۆڕان و گەشەکردنەوە . ئەمەیش بەڵگەنە ویستەو ھەوێنی فەلسەفەیێکی تاقیکراوەیە. ئەدەبیش بەھەموو بەشەکانیەوە سەرەتاو کاتێکی دیاریکراوی ھەیەو لە خۆیەوە ئەم پلەو دۆخەی ئێستای وەرنەگرتووە ، بەڵام گەر قەڵەمی لێکۆڵینەوەو وردکردنەوەیێکی زانستیانە بژەنینە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردی و تاوتووی بابەتەکانی بکەین و لەڕوانگەی ھەڵسەنگاندن و توێژینەوەی پڕاوپڕی زانستیانەوە بۆی بڕوانین دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەرھەمی ئەدەبیمان تاکۆتای جەنگی یەکەمی جیھانی تێکڕا برێتیبووە لە شیعر و بابەتەکانی و بە چەشنی کاڵایێک بەباڵایا بڕابوو، ئەم سیمایەش وەنەبێ تەنھا مۆرکێکی تایبەتی بێ و بەئەدەبی کوردییەوە لکابێ، بەڵکو ئەدەبی عەرەبیش لە عێراقدا ھەمان دیاردە رووی تێ کردبوو. لەم بارەیەشەوە((چیرۆک نووسی عەرەب زەنون ئەیوب لەوباوەڕەدایە کە چیرۆکی نووسراوی عەرەبی لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە دەرکەوت و بەجۆرێکی رەخساو لەسەر لاپەڕەی رۆژنامەو گۆڤارەکان کەوتە روو چونکە چیرۆک بە پێچەوانەی بەشەکانی تری ئەدەبەوە زیاتر لەناو ئەوگەلانەدا بایەخی پێدراوە کە زووتر دۆستایەتییان پەیداکرد لەگەڵ رۆژنامەو گۆڤار و ھونەری چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ھەرنەتەوەیەکیش چاپەمەنی لەناویا گەشەی نەکردبێ و مەودای رۆشنبیرێتی ڕێگایێکی نەبڕیبێ ئەوە شتێکی ئاشکرایە کە چیرۆک بە ساوایی لەناویدا ژیاوەو پێشکەوتنی بەدەست نەھێناوە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ھونەرەکە خۆی، چونکە چیرۆکی ھونەری وەک شیعر لەبەر ناکرێ و خولیاو تاسەیێکی دەروونی پێ نادرکێنرێ و سەرتاپا پێویستی بە نووسین و بڵاوکردنەوە ھەیە، جائەو نەتەوانەی کە درەنگ رویان کردووەتە چاپەمەنی و بایەخ پێدانی، ھەر بەو ڕەوشتەش چیرۆک لەگەڵ کاروانی ئەدەبدا بەرێ کەوتوە.
نوێترین بابهت
- نوری حەیران
- کێ بون ئەوانەی موفتی پێنجوێنیان لە پلانی کوشتنی ئاگادار دەکردەوە؟
- بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی سەید ئەحمەدی نەقیب
- گۆڤاری زانکۆی سلێمانی- ژنانی ڕاگەیاندکاری کەلار 1991-2011
- ئێما- كۆمهڵكوژييهكهى دێرسيمم بينى
- فوئاد مستەفا سوڵتانی
- کەڕەک
- فەرەنجی، کەونک، کەپەنک، کۆڵە باڵ
- فەرەنجی(کوڵە باڵ)
- کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا