زانا مەحمود هەژار
ژەنیار و ئاوازدانەر
لە رێکەوتی 17-11-1966 لە گەرەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە نێوان ساڵەکانی 1976 بۆ 1977 لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی لە سەر دەستی مامۆستا (عوسمان محەمەد ئەمین) بەشداری یەکەم خولی فێربوونی مۆسیقای کردووە.
مامۆستا محەمەد ئەمین دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز بوو لە شاری سلێمانی لە ساڵی 1977 تا 1990.
پەشداری لە زووربەی ڤیستڤاڵەکانی رۆژی مۆزیکی جیهانی و نیشتمانی کردووە.
بەشداری لە تۆمارکردنی دوو کاسێتی بەرهەمی مۆزیکی گۆرانی بۆ تیپی منداڵانی نەورۆز بە ژەنیین و ئاوازدانان کردووە.
یەکەم بەرهەمی هونەری هونەرمەند زانا مەحموود هەژار، دانانی پارچە مۆزێکیک بووە بەناوی (شنۆ) بۆ تیپی مۆزیکی منداڵانی نەورۆز.
لە تیپی مۆزیکی نەورۆز کاری بۆ ئەم هونەرمەندانە کردووە.
لە ساڵی 1984 وە بەشداری لە تۆمارکردنی چەندین بەرهەمی هونەری کردووە بۆ ئیزگەی تەلەفیزیۆنی کەرکووک کردووە.
لە ساڵی 1983 تا کاتی ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ئەندامی ڕێکخستنەکانی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بەنهێنی و ناوی رێکخراوەیی (هێمن) بووە.
لە ساڵی 1989 ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە، هەروەها بەشداری سەرجەم چالاکێکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی کردووە.
لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەشداری ڤیستڤاڵەکانی شارەکانی: سنە و وڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک و هۆڵندا سوید کردووە.
لە ساڵی 1995 تا ساڵی 2000 فەرمانبەر بووە لە بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی و بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی دوو کاسێت و بەشداری لە چالاکێکانی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی کردووە.
لە بواری فێرخوازی و فێرکردنی مۆزیک لە سەرەتای ساڵەکانی 1990وە تا ئەمساتەوەختە خۆبەخشانە وانەی بە منداڵان وتۆتەوە کە ئێستا هەندێکیان هونەرمەندن.
لە ساڵی 2000وە سەرپەرشتیاری هونەرییە، لە چالاکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و سەرپەرشتی زوربەی ڤیستڤاڵەکانی باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتێکانی کردووە.
ئەندامی تیپی هونەری میللی سلێمانی بووە مۆزیکی بۆ 12 تابلۆی سەما داناوە.
بەشداری لە چەندین ڤیستڤاڵی هونەری ناوەوە دەروەی وڵات کردووە.
بەشدارییو سەرپەرشتی نزیکە 100 بەرنامەی هونەری کردووە بۆ تیڤی (کوردسات) بۆ بەرنامەکانی (ئاوێنە و میلۆدی و سۆز).
مۆزیکی بۆ دوو فیلم و درامای تەلەفیزیۆنی داناوە.
لەگەڵ تیپی مۆسیقای رانیە لە نێوان ساڵەکانی 2013 تا 2015 بەشداری لە دوو کۆنسێرتی هونەری کردووە لە وڵاتی ئەمریکا بۆ هەردوو هونەرمەند ( سوارە محەمەد و عەدنان کەریم).
سێ پارچە مۆزیکی داناوە بە ناوەکانی ( شنۆ، کازیوە، شێنێ).
ئاواز و ئامادەکردنی بۆ ئەم گۆرانێبێژانە کردووە.
- عوسمان عەلی
- کەریم کابان
- عەبدولقادر حەسەن
- پەیمان عومەر
- بەهجەت یەحیا
- محەمەد جەزا عەلی
- هوشیار حەمەفەرەج
- دڵنیا قەرەداخی
- ئازاد کەریم
- مەحموود محەمەد
- دڵسۆز عوسمان
- ئەمەل سەعید کوردە
- کەویار
- جەمال حەسەن
- دیار هەڵەبجەیی
- کاروان مەحموود
- حەمە ڕەئووف کەرکووکی
- مەحموود وەهاب
- شنیار نەجیب.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
- زانا مەحموود هەژار لە تەمەنی مێردمنداڵیدا
- کەریم کابان و زانا مەحموود هەژار
- زانا مەحموود هەژار و مامۆستا عومەر
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردکۆلێکت لە لایەن مانو بەرزنجی سەبارەت بەکار و چالاکێکانی بەرێز ( زانا مەحموود هەژار).