دەستپێک
سارا نامۆ لە رێکەوتی 01-01-1975 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
بڕوانامە : شەشی ئامادەیی - وێژەیی
شوێنی کار :
فەرمانگەی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی
ناونیشانی کار : بەڕێوەبەری پێشکەوتوو
بەشی داتا - داتا ئینتری
بەرپرسی ناوچەکانی گەرمیان
بەرهەمی هونەری :
دیوانی شیعری بەنای( نامۆ) ساڵی 2005 لە سەر ئەرکی خۆی، دیوانی شیعر بەناوی (پایز) ئامادەکراو بۆ چاپ.
هونەری فۆتۆگرافی:
بەرپرسی خانمان لە رێکخراوی کوردستان فۆتۆ، هەروەها ئەندامە لە یەکێتی وێنەگرانی سلێمانی.
پێشانگای فۆتۆگرافی :
۱. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی بەناوی( ڕەنگەکانی من) ساڵی 2017 لەسەر ئەرکی خۆی.
۲. کردنەوەی پێشانگای فۆتۆ و شیعر بەناوی ( ئاوێزانی ووشەو ڕەنگ ) بەهاووبەشی لەگەڵ شاعیری بەئەزموون ( قوبای جەلیزادە ) لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە ساڵی 2018
بەژداری چەندین پێشانگای هاوبەشیی کردووە .
یەکێک بووە لەو بەهرەمەندە تایبەتانەی هەڵبژێردراوە بۆ ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی خەڵاتی پێ بەخشراوە.
نووسینی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد
نەقشبەندیی وەک ناوی تەریقەتێکی دیاری تەسەوف له كوردستاندا مێژوويهكى زۆر دێرينى نییە، لهچاو ئهو مێژووهى كه تهريقهتهكهى تێدا پەیدا بووه كه بۆ سەردەمی خەلیفەی ڕاشیدین دەگەڕێتەوە، واتە: بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق و لە ئەو قۆناغەشەوە تا سەردەمی بایەزیدی بەستامی، بە تەریقەتی سەدیقی ناسراوە، لە سەردەمی بایەزیدی بەستامیشەوە تا سەردەمی عەبدولخالقی غەجدەوانی، بەتەریقەتی تەیفوری ناوبراوە، لە دوای ئەمیشەوە تا سەردەمی شێخ محەممەدی بوخاری، بەتەریقەتی خواجەگان ناوبراوە، وەک ئاشکرایە شێخ محەممەدی بوخاری، بەشاهی نەقشبەند بەناوبانگە، واتە: لە ئێرەوە ئیتر ناوی نەقشبەندیی بووەتە ناوی ئەم تەریقەتە.
(1) تەریقەتی نەقشبەندیی هەرچەندە لە زەمانی کۆندا بووە و لە کوردستانیشدا نیشانەی هەبووە، بەڵام لە ئەو سەردەمانەدا وەک تەریقەتێکی ناسراو نەبووە و لە ناو خەڵکیدا ناوبانگی نەبووە.
(2) تا سەردەمی دەرکەوتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندیی و گەڕانەوەی پاش ساڵێک لە دیهلیی هیندستان و مانەوەی لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵای دیهلەویدا و وەرگرتنی فەرمانی ئەم شێخە، کە دواتر بڕیار دەدات بگەڕێتەوە کوردستان و بەپێی ئەم فەرمانە، لە ناوچەکانی سەر بە دەسەڵاتی عوسمانیدا، بانگهێشتن بۆ ڕێبازی نەقشبەندیی بکات.
ساڵانی 1811-1820 بە پڕ بەرهەمترین ڕۆژانی ئەم ڕێبازە لە کوردستاندا دەژمێردرێت...، کاتێک ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە گەڕانەوەی مەولانا لە ساڵی 1811دا بۆ سلێمانی هاتنە سەر ڕێبازەکەی، بەتایبەتی ئەو توێژە بازاڕییانەی کە هەلومەرجی پڕ شەڕوشۆڕی میرنشین، زیانی لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات.
ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی
باشاک دەمیرتاش (Başak Demirtaş) مامۆستا و نووسەر و سیاسەتمەدار لە 12-08-1977 12ی گەلاوێژی ساڵی 1977 لە شارۆچکەی سووری شاری ئامەد لە دایکبووە و گەورە بووە.
هاوسەری سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە سەڵاحەدین دەمیرتاشە.
ژیانی تایبەت
ساڵی 2002 لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرگیری کردووە و دایکی دوو کچی نازدارە بە ناوەکانی دەلال و دڵدا.
لە ساڵی 2016ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی هاوسەرەکەی دەدات لە زیندان.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جمهوریەت دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە ساڵی 2016 دەستگیرکرا، باسی لەوە کرد کە ئەزموونەکانی منداڵییان بیرخستەوە و دەڵێت: لە ساڵی 1982 باوکمیان بردووە، ئێمە لە ئامەد بووین و نیوەشەو پۆلیس هاتبوو باوکم باوکمیان برد.
باشاک دەمیرتاش بۆ سەردانی هاوسەرەکەی بەردەوام لە دیاربەکرەوە بۆ ئەدیرنە گەشت دەکات. لە وتارەکەیدا بۆ بی بی سی، ئاماژەی بەوەکرد کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2018دا هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی هاوسەرەکەی بێت لە دەرەوە، کە وەک کاندیدی هەدەپە خۆی کاندید کردووە.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە06-06-2018 6ی پوشپەڕ 2018 بە پەیوەندیکردن بە تەلەفۆنی هاوسەرەکەی لە زیندانەوە وتارەکەی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پێشکەش کرد.
هەروەها لە ساڵی 2018 لەگەڵ ڕاپۆرتدەری یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە بۆ ئەوەی داکۆکی لە ئازادکردنی هاوسەرەکەی بکات.
لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19دا، بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی زیندانیانی سیاسی بخرێنە ناو ئەو یاسایەوە کە هەزاران زیندانی ئازاد دەکات.