دەستپێک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٣٬٢٧٧ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٨٬٩١٥

کوردکۆلێکت: لە خانەقین تا لاچین لە کرماشان تا عەفرین،،،، لە باشوور تا باکوور لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا ئەرشیفی نەتەوەیەک تۆمار دەکات.!

مژدە عەلی
420018573 .jpg


نووسەر و لێکۆڵەر مژدە عەلی حسێن لە ڕۆژی 30-03-1993 لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

لە ساڵی 2000وە لە ناوچەکانی شارەزوور لە گوندی قەرەگۆل درێژەی بەخوێندن داواو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەو گوندە تەواو کردوە.

دواتر بۆ تەواوکردنی دوا قۆناغی خوێندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی. بەشی مێژوو وەرگیراوە کە خولیاو حەزیکی زۆری خۆی بۆ ئەو بەشە وایکردوە بەسەرکەوتوی بیبڕێت.

هەڵبەت مژدە عەلی لە خێزانیکی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەدا ژیاوە، باوکی یەکێکە لە پێشمەگە دێرینەکانی کوردستان بە دریژای تەمەنی ماندوو نەناسانە بۆ خەباتی نەتەوە ستەمدیدەکەی لە بەرامبەر رژیمی بەعسی رووخاو خەباتی کردوە. دایکیشی شانبەشانی باوکی. لە چیاکانی کوردستان وەک پیشمەرگە جەنگاوە.

جگەلەوەش باوکی دووجا بەسەختی بریندار دەبێت، هەروەها دایکیشی لە ئەنجامی بۆردمانی فرۆکە جەنگێکانی ڕژێمی بەعس بریندار دەبێت.

هەر لە ڕوانگەی خەبات و ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی ماڵباتی مژدە عەلی زیاتر هانی ئەداد کە مێژوو وەک بواریکی گرنگ و سەرەکی ببینێت هەر لەو رێگەیەشەوە لە ئیش و ئازارو خەباتی نەتەوەکەی تێبگات و بینووسێتەوە.

هەمیشە لەسۆنگەی هەستکردنی بە ئێش و ئازاری نەتەوە ستەم دیدەکەی و مێژووی دزراوی، بە ئەرکی زانیوە لەو پێناوەدا و لەسەر مێژوو ناسنامەی نەتەوەی کورد کار بکات.کە بەدەستی زۆریک لە نوسەر و گەریدەو کوردناسەکان مێژووی کوردیان بەشێوازیکی ئالۆزو زۆرجاریش دژ و ناڕاست نوسیوەتەوە. بەتایبەت نووسەرە تورک عەرەبەکان و فارس کە چۆن لەسەر کوردیان نووسیوە مێژووی هەزارساڵەی کوردیان شێواندووە.



درێژەی بابەت
بۆ كوڕان و كچانی ڕۆژئاوای كوردستان

نووسینی: نەبەز گۆران

0.214002.jpg

كە ئێوە دەبینین، شانازی بوون بە كوردبوونمانەوە، دەگاتە لوتكەی كێوەكان

ئێمەی باشووری، مەبەستم كوردە ڕاستەقینەكانە، ئەوانەی دەزانن كوردبوون چییە، دەزانن مێژوو چییە، دەزانن كولتوور و شوناس و زمان و خاك چییە، مەبەستم لە نۆكەرەكانی باشوور نییە، تكایە ئەو نۆكەرانەی لە باشووردا سەریانهەڵداوە و كاسەی خۆیان تێكەڵ بە كاسەی دوژمن كردووە، لەسەر ئێمە حیسابیان مەكەن، چونكە ئێمەش وەك ئێوە، بە نۆكەر تەماشایان دەكەین.

دەمەوێت بڵێم: لەم چركەساتە مێژووییەدا ئێوە نوێنەرایەتی ڕۆحە جوامێرەكەی كورد دەكەن. بەرگری لە خاك و لە بوون و لە شوناسەكەمان دەكەن، هەموو كوردێكی بە ئەمەك لەم باشوورەدا، هێندەی هەردوو چاوانی ئێوەی خۆشدەوێت. بە چەندین جۆر لەگەڵتانین، ئەوانەتان ئاگایان لێیە باش تێدەگەن چیدەڵێم.

لەسەردەمی كۆبانێ‌دا. بەرگرییەكانی ئێوە مانایەكی تری بە كوردبوون بەخشی، چونكە كەسایەتیتان دەناسین، پێمانوایە لەم قۆناغەشدا، مانایەكی دیكە بۆ كوردبوون دروست دەكەن، كە جێگای شانازی هەموومان بێت.

هەڤاڵان…

شەوڕۆژ چاومان لە ئێوەیە، سەركەوتنی ئێوە ئەو چارەنووسە بۆ كورد دەستنیشان دەكات، كە منداڵەكانمان بتوانن لە داهاتوودا بە كوردی گۆرانی بڵێن. من دەزانم لە فیكری ڕابەرەكەی ئێوەدا خاك چ مانایەكی هەیە. خاك لای ئێوە تەنها سەبەتەی خۆراك و شوێنی نیشتەجێ‌ بوون نییە، خاك لای ئێوە دایكە، مرۆڤی شكۆمەند دایكی جێناهێڵێ‌، ئێوە هەمیشە واتانكردووە، هەر بستێك خاكی كوردستانان بە دەستەوە بووبێت، یان بووە بە گۆڕتان، یان جێتان نەهێشتووە. هەر ئەم باوەڕە پتەو و ئازایەتییە سەنگینەتانە وایكردووە، جێگەی ئومێدی گەلی كوردبن. ئێوە باش دەزانن گەلی بێ خاك گەل نییە، بۆیە ئاوا سەربەرزانە شەڕ بۆ ئەو خاكە دەكەن و هەموو كوردێك بە شازانییەوە باستان دەكات.

شەڕڤانە جوانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان




درێژەی بابەت
سەڵاحەدین ئاشتی
9996.jpg

بەپێی پێناسەکەم 27-07-1963 لە شاری مەهاباد لە دایکبووم. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیم هەر لەو شارە تەواو کردووە. بوومە کارمەند لە شەریکەی فرەباڵی ئاژەڵداری و سەنعەتیی مەهاباد...

وەک زۆربەی ڕێبوارانی وێژەی کوردی بە شێعر کەوتوومە نێو دنیای ئەدەبیاتەوە. دواتر چوومە سەر ڕێچکەی نووسین و ڕێبازی ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان. بە دەیان وتارم لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی نێوخۆ و دەرەوە بڵاو بوونەوە. بوومە یەکەمین و دوامین سەرنووسەری گۆڤاری مەهاباد.

ئەوەندەی توانیومە بەشداری کاری کۆمەڵایەتی بووم و سەرم پێوە ئێشاندووە.

لە حەوت‌ئاوانی دنیای وێژەی کوردی و فارسی یەک‌دوویەکم بڕیون و لێیان پەڕیومەوە. ناشزانم بەپێی زەمان چی دیشم لە دەست دێ و داهاتوو چۆن دەبێ؟ بەڵام ئەوەندەی دەزانم کە زۆربەی ئادەمیزادەکان ئەوەندە بە نیشتمانی خۆیان قەرزدار هەن کە بێ‌خەیاڵ و ئاسوودە لێی دانەنیشن و بکەونە دانەوەی قەرزەکانیان. نیشتمان بێ تێکۆشان سەربەست و ئاوەدان نابێ و وڵاتی زمان و ئەدەبیاتیش هەروایە و خەم لێ خواردن و پێ‌چارانی چارەنووس‌سازی پێویستە و لای بەندە بڕاوەتەوە.[١]

بەرهەمەکانی سەڵاحەدین ئاشتی بریتین لە:

  • بێدەنگیی دەریا، ژان بروولێر، (بە هاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو عەلی حەسەنیانی)، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١.
  • کوێری، ژۆزێ ساراماگۆ، وەرگێڕان لە فارسییەوە، چاپی یەکەم: هەولێر، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠١، چاپی دووەم: سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٧، چاپی سێهەم: هەولێر، ناوەندی ئاوێر، ۲۰۱۶.



درێژەی بابەت
ماڵباتێکی گەوهەرین

(لە بن نسێی کۆچە ئەبەدییەکەی دوکتۆر محەممەد ئیبراهیمی دا)

21 085010.jpg

نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاوی

کلیلەوشە:ماڵباتی ئیبراهیمی، هیوا قادر، ئاوێر، شەپۆل، بەنی هەتوان، کورد

من بە تەنها دەمرم و مردن پێم دەڵێ:

پیاوە غەریبەکە ئەم ئێوارەیە گوڵێکم لێ بکڕە، من دەڵێم؛دڵۆپە ئاوەکانی سەر پەڕەی گوڵەکانتم پێ بفرۆشە،با تونیم نەبێ.

ئەفسووس من وەختم نەماوە بۆ کڕینی گوڵ.

(هیوا قادر،ل81)

پەیڤی بەرایی:

گەر بە نێو ڕووپەڕی دیرۆکی کورددا بگەڕێین،سەدان ماڵباتی خەمخۆر و گەلپەروەرمان پێ شک دێت کە هەر یەکە و لە گۆشە و سووچێکی نیشتمانەکەی کوردان یانژی لە تاراوگە و غوربەتەوە، سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بەرانبەر چاند و زمانی کوردی بوونە و هەوڵیان داوە زمان و کولتووری کوردی شانبەشانی زمان و چاندی نەتەوەکانی سەر ئەم گۆی زەوییە پێش بکەوێت و ناوی کورد و فەرهەنگەکەیشی هەردەم ناوێکی درەوشاوە و گەشی سەرزاران بێت. بەدرخانییەکان،جەلیلەکان،جەلیزادەکان،موکریانییەکان،موفتیزادەکان و موددەڕیسەکان،تەنێ ناوی چەند بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر دێتە ئەژمار کە بەختەوەرانە تا دێت نموونەیان زێتر دەبێت. ئەم کورتە نووسینە ئاوڕێکی کورت دەداتەوە لە ماڵباتێکی تا سەرئێسقانی گەلپەروەری دی هەر لەم پەیوەندییەدا کە ئەویش ماڵباتی "ئیبراهیمی"یە کە چەندان سیمای دیاری تێدا هەڵکەوتووە؛ سەرتۆپەکانیش بریتینە لە مامۆستایان "ئاوێر"،"شەپۆل"و"بەنی هەتوان".




درێژەی بابەت
فەتاح ئەمیری
20241224.jpg

فەتاح ئەمیری ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە

  • سێ ڕۆمانی بەناوەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندە‌خەو"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە
  • ڕۆمانی "خەم و خەیاڵ" ئامادەی چاپە.
  • لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن له‌سەر ئه‌رکی ئه‌و بڵاو بۆته‌وە
  • خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکانە

فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچەر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ داوە.

دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزرا. لە سەردەمی پاڵەویدا (ساڵی ١٣٥٤) بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر کرا و ھەتا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە بوو. تا گوازتنەوەی گۆڤاری سروە بۆ سنە یارمەتی داوە و بەشی (سروەی ئازیز)ی لە ئەستۆ بووە کە پێشوازییەکی باشیشی لێ کراوە.

ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بەسەر زمانی کوردی بەتایبەتی بنزاری موکریانی بووەتە ھۆی ئەوەیکە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ئەو ھەتا کۆتاییی ژیانی خانەنشین بوو و لە بۆکاندا

درێژەی بابەت
کوردۆفۆبیا و مۆدێرنە

نووسینی: ئیسماعیل حەمەئەمین

24 100802.jpg


فۆبیا نەخۆشیەکی دەروونییە، ترسە کە لە ڕادەی ترسێکی لۆجیکی و سروشتی دەردەچێت، ئەمەش وا دەکات کە ئەو کەسە تەواوی ژیانی لە ترس و تۆقین دا بەسەربەرێت. هەمیشە ڕادەکات لەو شتەی لێی تۆقیوە و خەون و خواردنی لێ هەراسان کردووە. بێگومان لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکەکان فۆبیایەکیان لەلادروستبوو، فۆبیایەک لەوەوپێش ئەزموونیان نەکردبوو؛ ئەو فۆبیایەش، فۆبیای کورد بوو. پێشتر لە ئیمپراتۆریەتە پیروپەکەوتەکەیی عوسمانلیدا ناوی کورد و کوردستان ترس و تۆقینی لەلای تورک دروست نەدەکرد، چونکە کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دەگاتە بۆسنیا، ئیسلامەتی پێکەوەی گرێی دەدان. بە مانای خوایەک هەبوو هەموویانی پێکەوە گرێدابوو؛ لەگەڵ هاتنی مۆدێرنە ئەو خوایە دەمرێت.

جێگەی ئاوڕلێدانەوەیە بڵێین؛ دەوڵەتی عوسمانی و سوڵتان و والیەکانی و بەگە خزمەتکارەکانیان شەو و ڕۆژ خوماری ژیانی نێو حەریمەکانیان بوون. خەریکی سێکس و خواردنەوە و کەنیزە و خەسێندرا و غولامبازی (نێربازی) بوون، بێگومان لەسەر شانی باج و خەراجی موسوڵمانان! خوایەک هەبوو لە فۆرمی دەوڵەتی ئاینی دا، ئەم ژیانەی هەڵدەسوڕاند. ئەو زەمەنە هێشتا بیرۆکەی `دەوڵەتی نەتەوەیی` لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدایکنەبوو بوو. ئیدی لەگەڵ هاتنی بریتانی و فەڕەنسی و ڕووسەکان، بابڵێن؛ مۆدێرنە، دەوڵەتی نەتەوەیی لەدایکدەبێت.

دەوڵەتی نەتەوەیی لە ناوچەکەدا لە فۆرمی دەوڵەتی دروستکراوی کۆلۆنی، پاشکۆی هێزە کۆلۆنیالیەکانی براوەی جەنگی جیهانی یەکەم لە ئێراق و سووریا و تورکیا و ئێران، دروست دەبێت. کوردستان بەسەر ئەم چوار قەوارە دروستکراوە مۆدێرنەیەدا دابەشدەکرێت. لەم نەخشە مۆدێرنەیەدا، لە نێوان دەوڵەتی کۆلۆنی ناسیونالیزمی عەرەبی و پان ئێرانی و تورکی دا، کورد نە دەیەوێت ببێتە سەردەستە، و نە ژێردەستەشی قبوڵە[1]. بەمانای کورد دژی ئەو فۆرمە هێگێڵیانە (هێگڵ) [2] بوو، کە بڕوای وابوو دەوڵەت لەو دوالیزمە پێکدێت؛ سەردەستە و ژێردەستە. بەمانای دەوڵەت خوایە و میللەت دەبێت بی پەرستن؛ دیارە شۆڕشی شێخ مەحمود و شوڕشی سمایل خانی شوکاک و شێخ سەعیدی پیران و جینۆسایدی دەرسیم لە کوردستان، دەرهاویشتەی دژایەتی کورد بووە بۆ ئەم نەخشە مۆدێرنەیە.



درێژەی بابەت


  1. سەرچاوە: هاژە