جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داناز عەبدولڕەحمان»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٩١: ھێڵی ٩١:
* '''[[حەمە قەدۆی موسڵ]]'''
* '''[[حەمە قەدۆی موسڵ]]'''
* '''[[خۆى كرد به‌ کەڕەی شەربەت]]'''
* '''[[خۆى كرد به‌ کەڕەی شەربەت]]'''
* '''[[ڕوونکردنەوەیەک لە سەر وێنەکەی وەفایی]]'''


تێبینی: تۆمارێکی تایبەت  بۆ کوردکۆلێکت لەلایەن ('''[[مانو بەرزنجی]]''')ەوە سەبارەت بە کار و ژیاننامەی بەرێز ( داناز عەبدولڕەحمان).
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت  بۆ کوردکۆلێکت لەلایەن ('''[[مانو بەرزنجی]]''')ەوە سەبارەت بە کار و ژیاننامەی بەرێز ( داناز عەبدولڕەحمان).

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:١٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤

نووسەر و هۆزانەوان

000300.jpg

شاعیر و شێوه‌كار داناز عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا له‌دایكبووى ساڵى 1980 ى شارىسلێمانی.

هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیاى نیگاركێشان و خوێندنه‌وه‌ى هه‌بووه‌و خوێندكارى قۆناغى ناوه‌ندى بووه‌ كه‌ به‌شداریكردووه‌ له‌ پێشانگایه‌كى نیگاركێشانى منداڵاندا له‌ رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان و یه‌كێك له‌ تابلۆكانى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكراوه‌و خه‌ڵاتى پێبه‌خشراوه‌.

هه‌ربۆیه‌ دواى خوێندنى ناوه‌ندى چووه‌ته‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان و ساڵى 2003 به‌شى په‌یكه‌رسازى په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى سلێمانی ته‌واوكردووه‌.

41900976.jpg

هه‌مان ساڵ وه‌ك مامۆستا له‌ قوتابخانه‌ى یه‌كێك له‌ گونده‌كانى سنورى سلێمانی دامه‌زراوه‌.

له‌ ساڵى 2000 وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ نوسین و ده‌یان بابه‌تى ئه‌ده‌بى و په‌روه‌رده‌یى له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ هاوینى ساڵى 2006 كوردستانى به‌جێهێشت و روویكرده‌ وڵاتى سوید.

له‌وێش وه‌ك چالاكوانێكى خۆبه‌خش له‌ چه‌ند رێكخراوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كى بوارى په‌روه‌رده‌ى مناڵاندا كاریكردووه‌.

ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كانى یوتۆبۆرییه‌ له‌ وڵاتى سویدو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى دیدارى شیعرى كوردییه‌ له‌ وڵاتى سوید.

ئه‌ندامى یه‌كێتى نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانى سویده‌.

دامه‌زرێنه‌رى په‌یجى وێنه‌ كۆنه‌كانى سلێمانی یه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک، كه‌ په‌یجێكى ئه‌رشیفى وێنه‌ییه‌.

هه‌ربۆیه‌ ساڵى 2016 له‌لایه‌ن مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە كه‌وه‌ وه‌ك ئه‌رشیفیستێكى وێنه‌یى خه‌ڵاتى پێبه‌خشرا.

445725337 .jpg

هه‌روه‌ها ساڵى 2021 له‌لایه‌ن قائمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ له‌پاى خزمه‌ته‌كانى له‌بوارى پاراستنى شوێنه‌وارو كۆكردنه‌وه‌ى وێنه‌و ئه‌رشیفى وێنه‌یى خه‌ڵات و رێزلێنانى پێبه‌خشرا.

ساڵى 2020 خه‌ڵاتى یه‌كه‌مى شیعرى له‌ فیستڤاڵى گه‌لاوێژ وه‌رگرتووه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ندین رێزلێنانى ترى له‌ ناوه‌نده‌ رۆژنامه‌وانى و رووناكبیرییه‌كانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات پێبه‌خشراوه‌.

له‌بوارى نوسینیشیدا جگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندین بابه‌تى له‌ رۆژنامه‌و گۆڤارو سایته‌كاندا، سێ كتێبیشى به‌چاپگه‌یاندووه‌.

441869268 .jpg
















بابەتەپەیوەستکراوەکان

تێبینی: تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردکۆلێکت لەلایەن (مانو بەرزنجی)ەوە سەبارەت بە کار و ژیاننامەی بەرێز ( داناز عەبدولڕەحمان).